بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ زیاد نەخالە، سەردەمانێک فەلەستینییەکان بۆ ڕزگار بوون لە ستەم و داگیرکاری ئیسرائیلییەکان چاویان بەدوای دانوستانەوە بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەمووان تەنانەت لایەنگرانی دانوستان هیوایان بە هێزەکانی بەرخۆدانە و ئەوە بەڵێنی خودایە کە ستەم نامێنێت.
ڕەئیسی بێ هیوا کردنی گەنجان لە وەرگرتنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەویە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی ڕاگەیاند بەڵام ئەو هەوڵە ناگاتە ئەنجام.
هەروەها وتیشی کە ئەمڕۆ گەلی فەلەستین یەکگرتووتر لە هەمیشەیە.
زیاد نەخالەش وتی: گەلی فەلەستین بەردەوام پاڵپشتیەکانی کۆماری ئیسلامیی لەبەرچاوە و دەسخۆشی دەکات.
Your Comment