AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٧ ١٥:٣٦

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق رایگەیاند:

پێشوازی عێراق لە باشتر بوونی پێوەندی تاران-ڕیاز/ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران و میسر

پێشوازی عێراق لە باشتر بوونی پێوەندی تاران-ڕیاز/ئەگەری ڕێککەوتنی ئێران و میسر

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە سەر گرینگایەتی باشتر بوونی ئێران و عەرەبستان جەختی کرد و لە هەمان حاڵدا ئەگەری ناوبژیوانی بەغدا لە پرسی پێوەندی تاران و

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەڵعرەبی ئەلجەدید، باسم عەوادی وتەبێژی دەوڵەتی عێڕاق، باشتر بوونی پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکەی هۆکاری سەقامگیری لە ناوچەکە وەسف کرد و وتی: عێڕاق زیاترین سوود لە دەستپێکردنەوەی پێوەندی تاران و ڕیاز دەبات.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی سەفەری شیاع سوودانی بۆ میسر و دیدار لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وتی کە بەغدا لەوانەیە جارێکی دیکە ڕۆڵی ناوبژیوان بۆ چارەسەر قەیرانەکان بگێڕێت هەر ئەو جۆرە کە هەوڵی دا بۆ ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز.

News ID 46299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha