AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٣ ١٤:٣٣

ئۆیل پرایس هۆشداریی دا؛

ئەگەری ڕاگیرانی هەناردە کردنی سەربەخۆی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بۆ هەمیشە

ئەگەری ڕاگیرانی هەناردە کردنی سەربەخۆی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بۆ هەمیشە

گۆڤاری ئۆیل پریاس بە ئاماژە بە ڕاگیرانی 75 ڕۆژەی هەناردەی نەوتی هەرێم و بێ ئاکام بوونی ڕێكکەوتنە پێشووەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت، ڕایگەیاند ئەگەری ڕاگیرانی هەناردەی نەوت بۆ هەمیشە لەلایەن کوردەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمە 75 رۆژە کە هانردەی نەوت بەهۆی بردنەوەی حکومەتی ناوەندی لە دۆسیەی سکاڵا لە تورکیا بە بۆنەی هەناردەی سەربەخۆی نەوتی هەرێم راگیراوە.

گۆباری ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا لە ئەو بارەوە نووسی: بەهۆی کێشە و نانکۆکییەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی لەسەر شێوەی هەناردەی نەوت و بەشە بودجەی هەرێم کە کەم بووەتەوە ،جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننەکانی نیوان ئەو دوو لایەنە دژوار و لەوانەیە هەر مومکین نەبێت.

لەلایەکی تریشەوە چارەسەر نەبوونی کێشەی مافی لە نێوان تورکیا و عێراق لەسەر هەناردەی نەوت و نەویستنی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بۆری نەوتی ئەو وڵاتەوە گۆڤاری ئۆیل پرایسی گەیاندوەتە ئەو ئەنجامە کە لەوانەیە کە هەناردەی نەوتی هەرێم هیچکات درێژەی نەبێت و کوردەکان کۆنترۆڵی خۆیان بە سەر ئەو بەشە لەدەست بدەن.

News ID 46258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha