ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ڕامیاری:دەستپێکی سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی ساڵی 1342ی هەتاوی لە ئێران ، گردبوونەوە و ڕێپێوانی خەڵکی هەندێک لە شارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کرانی ئیمام خومەینی بوو.
خۆپیشاندان لە قوم، تاران و شاری وەرامین بۆ ئاڵۆزی و توندوتیژی گۆڕدرا و ژمارەیەک لە خەڵک شەهید و بریندار بوون.
دەستبەسەر کرانی ئیمام خومەینی بە هۆی لێدوانی ئەو لە حوجرەی زانستی فەیزیەی قوم لە دژی هەڵسوکەوتەکانی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی بوو. لە ئەو لێدوانەدا حکومەتی ئەو کاتەی بە حکومەتی یەزید شوبهاندبوو. ئیمام خومەینی بەهۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵک، ئەو ڕۆژەی بۆ هەمیشە بە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندبوو. ئێستاش هەر 15 ی جۆزردان لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران پشووی فەرمییە.
دەستبەسەر کرانی ئیمام خومەینی
لە ڕۆژانی مانگی موحەڕەمدا حکومەتی شا هۆشداریی دابووە خەڵک کە لە دژی شا و ئیسرائیل و هەروەها ئەوەی کە ئیسلام لە مەترسیدایە هیچ باسێک نەکەن . ئیمام خومەینی هەر لە ڕۆژانی موحەرەم و کاتژمێر شەش و سی خولەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی عاشوورای ساڵی 1342 بە ڕاگەیاندنی لە پێشەوە بۆ لێدوان لە قوتابخانەی فەیزیەی قوم ئامادە بوو و لە لێدوانەکەی خۆیدا ڕاشکاوانە حکومەتی پەهلەویی خستە بەر ڕەخنەوە. لە ئەو ڕۆژەدا، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی حکومەتی شا لە ئامادەباشیدا بوون و ئەگەری هەر جۆرە مەترسییەک بۆ ئیمام و سەرکەوتی خەڵک چاوەڕوانی دەکرا.
دوای ئەو لێدوانە توندە کە لەلایەن ئیمام خومەینیەوە هاتە ئاراوە، هێزە ئەمنییەکان، ناوبراویان لە شەودا بۆ تاران گواستەوە و هەروەها سەید حەسەن قومی و بەهائەدین مەحەلاتی دوو ڕۆحانی دیکە بوون کە دەستگیر کران و بۆ تاران گواسترانەوە.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی
سەرلەبەیانی ڕۆژی 15 ی جۆزەردان، خەڵکی قوم و هەندێک لە شارەکان لە دەستگیری ئایەتوڵڵا خومەینی ئاگادار بوونەوە و دەستیان دایە نارەزایەتییەکی بەربڵاوەوە. لە تاران خوێندکاران وانەکانی بەجێهێشت و چوونە ڕیزی خەڵکی خۆپیشاندەرەوە. هەروەها وردە وردە هەموو چین و توێژەکان هاتنە سەر شەقام و ژمارەیان زیاد بووەوە. لە درێژەدا خەڵک ویستیان ناوەندە گرینگە دەوڵەتی و حکومەتەییەکانی لەوانە کۆشکی مەڕمەڕ، ئیدارەی ڕادیۆ، ئیدارەی چەک و تەقەمەی ئەرتەش و ... کۆنترۆڵ بکەن.
توندوتیژی و کوشتنی خەڵک
هێزە سەربازییەکان کە لە شوێنە ناوەندی و هەستیارەکانی شارەکانی قوم و تاران جێگیر بووبوون بەرەو خەڵک تەقەیان دەست پێکرد و خەڵکی خۆپیشاندەریش بە چێو و بەرد لە خۆیان بەرگریان دەکرد. خۆپیشاندان لە ئەو ڕۆژە و دوو ڕۆژی دیکەش هەر درێژەی هەبوو.
جووڵەی زانایانی ئایینی بەرەو تاران
لە حاڵێکدا کە هێشتا 35 ڕۆژ لە دەستگیر کرانی ئایەتوڵڵا خومەینی تێنەپەڕیبوو، زانایانی ئایینی لە شارە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو تاران کەوتنەڕێ و دوابەدوای ئەوە شا هەوڵی رێگری لە هاتنیان بکات و هاوکات فەرمانی دەستگیر کرانی هەندێک لە ئەو کەسانە درا. لە درێژەی گوشارەکاندا، شا ناچار بە پاشگەز بوونەوە بوو و ئیزنی دیداری ئەو زانایانە لەگەڵ ئیمام خومەینی درا. بەم شێوەیە کەشی سیاسی بە ئازادی کاتی ئیمام خومەینی و هاوڕێکانی ئارام بووەوە.
ئازادی ئیمام خومەینی
لە 15 ی خاکەلێوەی 1343، دوای ساڵڕۆژی ڕووداوی فەیزیە، ائیەتوڵڵا خومەینی پەیامی ئازادی خۆی وەرگرت و لە قەیتەریە هاتە دەرەوە و بەرەو ماڵی خۆی لە قوم کەوتەڕێ. هەواڵی ئازادی ناوبراو شەپۆلێک لە شادی و خۆشی خستە نێو شارکانەوە و خەڵک بەرەو ماڵەکەی لە قەم کەوتنەڕێ.
Your Comment