AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٤ ١٣:٤٤

نوێنەری ئێزدییەکانی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق:

بەغدا بۆ دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێڕاق و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا هەوڵ بدات

بەغدا بۆ دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێڕاق و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا هەوڵ بدات

نوێنەری ئێزدییەکانی پارتی دیمۆکرات لە پەرلەمانی عێڕاق داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە بۆ دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێراق و کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی تورکیا هەوڵ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محما خەلیل بە وتنی ئەوەی کە ئەوەی لە ناوچەی شەنگال هەیە، لە ڕاستیدا جۆرێک شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەیە، وتی: بەردەوام بوونی بوردمانی ناوچەی شەنگال لەلایەن تورکیاوە بە بیانووی بوونی پەکەکە بیانوو دەداتە دەستی ئەردۆغانەوە تا سەروەریی و ئاسمان و خاکی عێڕاق پێشێل بکات.

محما خەلیل وتیشی: حکومەتی ناوەندی ئەرکی خۆی بۆ دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێڕاق جێبەجێ ناکات.

ناوبراو وتیشی: باشترین ڕێگا ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بەرەو ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەنگاو هەڵبگرێت و ئەو ڕێکخراوە لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچە و هەروەها هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەمبەر هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عێڕاق بەشدار بکات.

News ID 46088

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha