بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،وەزیر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە، باڵوێز و بەرپرسانی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30 ی گوڵانی 1402 لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.
ئایەتوڵڵ خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزەکانی ئێران وتی:سەربڵندی واتا وەلانانی دیپلۆماسی پاڕانەوەیی لە سیاسەتی دەرەوەدا و ناسینەوەی چاکەییەکان واتا ناسینەوەی ڕێگاکانی نەرمی نواندن. لە هەندێک شوێندا ئەبێ نەرمی نواندن هەبێت. نەرمی نواندن دژی بنەماکان نییە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێک دانەوەی واتای سێ دەستەواژەی ، سەربڵندی، حیکمەت و مسڵەحەت لە سیاسەتی دەرەوە وتی: سەربڵندی واتا وەلانانی دیپلۆماسی پاڕانەوەیی، مانای ڕاستەقینەی حیکمەتی هەڵسوکەوت و قسەی وشیارانە و لێک دراو وەسف کرد و مەسڵەحەتیشی بە نەرمی نواندن لە کاتی پێویست بۆ دەور دانەوەی سەختییەکان و درێژەی ڕێگا مانا کردەوە.
ڕێبەری ئیران هەروەها وتیشی کە وەزارەتی دەرەوە ئەبێ هێزگەلێک وەربگرێت کە بیر و بڕوای فیکری و سیاسی کۆماری ئیسلامیی بە قووڵیی قبووڵ بێت و لە بەرانبەر پڕوپاگەندەی بیانییەکان نەکەوێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها سیاسەتی دەوڵەتی ئێستای لە پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی زۆر گرینگ و ڕاست وەسف کرد و وتیشی کە پیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی چ دوور و چ نزیک بە ئێرانەوە یەکێک لە سیاسەتە هەرە گرینگەکانی ئێمەیە.
Your Comment