AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٨ ٠٩:٢٨

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:

کاردانەوەی کۆشکی سپی بە ڕێککەوتنێکی ستراتێژی ڕووسیا و ئێران

کاردانەوەی کۆشکی سپی بە ڕێککەوتنێکی ستراتێژی ڕووسیا و ئێران

ئەمریکا بە گرێبەستی ڕێگای ئاسنی ڕووسیا و ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، هەوڵی ئێران و رووسیا بۆ دەور دانەوەی گەمارۆکان لە گرێبەستی ڕێگای ئاسنی ڕووسیا و ئێران بووەتە هۆی نیگەرانی زۆری ئەمریکا.

ودانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی ڕووسیا و ئێران وتی: هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دەور دانەوەی گەمارۆکان لە دژی ڕووسیا و ئێران دەبێتە هۆی نیگەرانی ئەمریکا.

ناوبراو زیادی کرد: هەر هەوڵ یان پڕۆژەیەک کە ببێتە هۆی دەور دانەوەی گەمارۆکان هۆی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە و ئەبێ گەمارۆکان ئەوەندە چڕ و قایم بێت کە کەس نەتوانێت دەوری بداتەوە.

News ID 46018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha