AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٧ ١٩:٣٧

پێشوازی بەرفراوانی خەڵک لە هۆڵەندا؛

پیشانگای وێنەی بەرکەوتووانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت لە لاهە کرایەوە

پیشانگای وێنەی بەرکەوتووانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت لە لاهە کرایەوە

سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتوانی کیمیایی سەردەشت وتی: پیشانگای وێنە لە بەرکەوتوانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت لە لاهە کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەحیم واحدی بە ئیرنای وت: لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی کۆنڤانسیۆنی رێکخراوەی جیهانی رێگری لە بڵاوەکردنی چەکی کیمیایی OPCWلە لاهەی هۆڵەندا پیشانگایەک کراوەتە لە وێنەی بریندارانی چەکی کیمیایی.

واحدی رایگەیاند کە لەم پیشانگا وێنەی بەرکەوتووان و کەم ئەندام بووان بە هۆی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت خراوتە بەرچاو.

ڕاشیگەیاند کە ئەم پیشانگا لەژێر ناوی کاریگەرییە نەبینراوەکانی چەکی کیمیایی لە سەر کۆمەڵگای مەدەنی سەردەشت کراوەتەوە و پێشوازی بەرچاوی لێکراوە.

حەوتی پووشپەڕی ساڵی 1366ی هەتاوی رژێمی بەعسی عێراق هێرشی کیمیایی کردە سەر سەردەشت و 119 کەس شەهید بوون و چەند هەزار کەس بەرکەوتەی لێ بەجێما.

News ID 46014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha