AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٤ ١٤:٣٣

شرۆڤەکاری ئەمنی سووریا:

واشنتۆن و تێلاڤیڤ ڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە هەسەدە دەکەن

واشنتۆن و تێلاڤیڤ ڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە هەسەدە دەکەن

شرۆڤەکارێکی ئەمنیەتی سووریا جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە لە ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژە جودایی خوازانەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمەعلوومە، سەعید فارس سەعید شرۆڤەکاری کاروباری ئەمنی سووریا جەختی کرد کە بوونی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە خاکی ئەو وڵاتە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق چونکوو ئەو هێزانە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاستەوخۆ لە هێزەکانی هەسەدە پاڵپشتی دەکەن. ئەوان گرووپێکی جودایی خوازن کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و هۆزی عێڕاق و سەقامگیری ناوچەکە دەخنە مەترسییەوە.

ئەو شرۆڤەکارە سووریاییە جەختی کرد: هەسەدە هێزێکە کە پڕۆژەی جودایی خوازی عێڕاق، سووریا و تورکیا شوێنگیری دەکات. ئەبێ هاوئاهەنگی و هاوکارییەکی هاوبەشی ئەمنی و سەربازی لە نێوان بەغدا، دیمەشق و ئەنقەرە لە دژی ئەو هێزانە دەست پێبکات.

News ID 45990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha