بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆزگور ئۆزیل نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: هیچ بریارێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری کوردەکانی تورکیا نییە.
راشیگەیاند: ئەوەی کە ێەگەر بەرپرسێکی CHP لەمیتینگ و بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەم قسەیەی کردبێت من لە بەربژێری پەرلەمان دەکشێمەوە ، ئەمە قسەی کەسێکە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێوە دەکات. لێرەوە بە سیخورەکانی دەڵێم ئەمە درۆیە.
شیاوی ئاماژەیە کە ئەردۆغان پێشتر لە میتینگێکی هەڵبژاردندا رایگەیاند بوو کە ئەگەر CHP لە تورکیا بگاتە دەسەڵات، دەیەوێت عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکات.
Your Comment