حەسەن هانی زادە، کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ مێهر وتی: ڕێککەوتننامەی ئێران و عەرەبستان لە پەکین، وەرزێکی نوێ لە دیپلۆماسی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا کردۆتەوە و گورزێکی کوشندە بوو لە ئیسرائیل و ئەمریکا.
هانی زادە رایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی بە هۆی شکستە بەردەوامەکانی خۆی لە ناو خاکی فەلەستین و ناوچەکە، دەیەوێت ئەم جارە لە ئازەربایجان بۆ نائەمن کردنی سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران کەڵک وەرگرێت.
راشیگەیاند: رژێمی زایۆنی دەیەوێت بنکەکانی لە سنووری هاوبەشی ئێران و ئازەربایجان بکاتەوە و هاتوچووی بەرپرسانی سەربازی و دەستوپەیوەندەکانی مووساد بۆ ئازەربایجان نیشانەی ئەمەیە کە رژێمی زایۆنی بنکەکانی خۆی لە ناوچەکە لە دەستداوە کەواتە چووەتە ئازەربایجان تاکوو کێشەی ئەمنی بۆ ئێران ساز بکات.
ئەم کارناسە بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی رابردوو وتی: بە گوێرەی ئەوڕێککەوتنە ئەمنییە سوپای عێراق لە سنووری هاوبەشی ئێران و عێراق لە هەرێمی کوردستان جێگیر کران و ئەوان کۆنترۆڵی ئەو سنوورە دەکەن و رێگری دەکەن لە دزەی گرووپە تیرۆریستییەکان کەواتە رژێمی زایۆنی ناتوانێ لە هەرێمی کوردستانەوە دژی ئێران چالاکی بکات.
هانی زادە وتی: بنکەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان چالاکی نەماوە و ئێران لە رۆژاوای ئاسیا رژێمی زایۆنی گۆشەگیر کردووە و بۆیە ئیسرائیل دەیەوێت لە ئازەربایجان تۆڵە لە ئێران بکاتەوە.
Your Comment