بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دووهەفتە پێش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کوژرانی ڕێبەری داعش لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگری ئەو وڵاتەوە لە سووریا هەواڵی دا.
بەڵام ئەمریکا کە ڕێبەری هاوپەیمانی دژی داعشە و پاگەندەی کوژرانیڕێبەرانی پێشووی داعشی هەبووە، ڕایگەیاندووە ناتوانێت کوژرانی ڕێبەری داعش لەلایەن تورکیاوە پشت ڕاست بکاتەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بە ماڵپەڕی هەواڵی-شرۆڤەیی ئەلمانیتۆری ئەمریکای وتووە ئەمریکا ناتوانێت کوژرانی ئەبولحسێن حسێنی قورەیشی، ڕێبەرای داعش لەلایەن تورکیاوە لە خاکی سووریا پشت ڕاست بکاتەوە.
ناوبراو وتوویە ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لە پشت ڕاست کردنەوەی پاگەندەکەی تورکیای لەبەردەست نییە.
Your Comment