AP ١٤٠٢ گوڵان ٩ ١٥:٣٣

سەرۆک کۆماری ئێران:

هاوکاری تۆکمە و بەرفراوانی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە

هاوکاری تۆکمە و بەرفراوانی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەرفراوان بوونەوەی هاوکارییەکانی ئێران و عێراق پەسەندی دوژمنان نییە وتی: هاوکاری تۆکمە و بەرفراوانی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لەگەڵ وەفدی عێراقی رایگەیاند: پەیوەندی دوو وڵات و جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەکانی نێوانیان روو لە گەشەیە.

راشیگەیاند: ئێران و عێراق هاوڕێژ لەگەڵ بەرژەوەندی دوو وڵات لە ناوچەکەدا هاوکارییەکانیان پەرەپێدەدەن و بێ گومان تۆکمە کردنەوەی پەیوەندی تاران و بەغدا لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە.

لای خۆشیەوە عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردە سەر خواستی دەوڵەتی بەغدا بۆ بەرفراوان کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق.

News ID 45836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha