بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی خۆی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان ڕێککەوتین کە بەم زووانە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری دوو وڵاتەکە بەڕێوە بچێت.
ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە بابەتی ناوچەیی یەک ڕاین و عومان بەردەوام لە گفتوگۆکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕۆڵی سازێنەر دەگێڕێت و لە ئەو بارەوە ڕاوێژی پێویستمان ئەنجام داوە.
Your Comment