AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٩ ١٣:١٣

ئەمیر حەیدەری:

هێزێکی نوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونوێنی دەکرێت

هێزێکی نوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونوێنی دەکرێت

فەرمادنەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونوێنی لە هێزێکی نوێ دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کەیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 29 ی خاکەلێوە بەبۆنەی ڕۆژی ئەرتەش وتی: هێزی زەوینی بە گۆڕانکارییەکی قووڵەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە پێکهاتەی خۆیدا ئەنجامی داوە بووەتە هێزی جووڵێنەر و بە چەکگەلێک بە چوار تایبەتمەندی دوورهاوێژ، نیشان شکێن، زیرەک و لەسەر بەنمای شەبکە تایر کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەڤل بوونی جیهازاتی نوێ بە هێزی زەوینی ئەرتەش زیادی کرد: ئێمە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 1084 جۆر جیهازاتمان تەڤلی هێزیزەوینی کردووە و هێزی زەوینی لە چوار گۆشەی ئیران و سنوورەکان جێگیرە و سنوورەکان دەپارێزێت.

فەرماندەی گشتی هێزی زەوینی ئەرتەش لە کۆتاییدا وتی:لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونوێنی لە هێزێکی نوێ دەبینین.

News ID 45725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha