بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتیەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، لە دیدارێک بە ئامادەبوونی جێگرایەتی پاڵپشتی و سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕیوەبەری گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان و سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگا، لە شوێنی کارگەی مامۆستا فەردین سادق ئەیووبی، پەیکەرە و لەوحی هەڵبژاردرانی بە کەسایەتی ساڵی هونەری کوردستان لە لایەن سەرۆکی حەوزەی هونەری ئێران، ئاراستە کرا.
ئەسعەد فەرهادی، سەرۆک حەوزەی هونەری کوردستان لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە هەڵبژاردرانی کەسایەتییە هونەرییەکانی ساڵ لە لایەن حەوزەی هونەری لە ماوەی ڕۆژانی 20 تا 27ی خاکەلێوە بە بۆنەی حەوتەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی، وتی: بە ئاوڕدانەوە لە زانستی بەربڵاو زاڵبوونی مامۆستا فەردین سادق ئەیووبی بە سەر مێژووی هونەر و گواستنەوەی بۆ زانستە لە ڕێگەی هونەرەوە، لیژنەی داوەریی وڵات، بەڕێزیانی وەک کەسایەتی ساڵی هونەریی پارێزگا دیاری کرد.
Your Comment