AP ١٤٠٤ گوڵان ٤ ٠٨:٣٠

سزادانی 8 کەس لە دەنگ و ڕەنگی ئێران هاوپەیوەند بە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مەزەبی سوننە

سزادانی 8 کەس لە دەنگ و ڕەنگی ئێران هاوپەیوەند بە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مەزەبی سوننە

پێوەندییە گشتییەکانی جێگرایەتی تەلەڤیزیۆن دوابەدوای ڕوودانی هەڵە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی یەک، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میوانێکی بانگهێشت کراو بۆ بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە ئێران لە ناکاو دەست دەکات بە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانانی سوننە و دوابەدوای ئەوە پێوەندییە گشتییەکانی جێگرایەتی تەلەڤیزیۆن، سەبارەت بە ڕوودانی هەڵە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی یەک، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: مێدیاکانی ئێران لەم دواییەدا بەرنامەی جۆراوجۆریان بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە و سەرەنجی هەمووانی لە ئاستی جیهان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

یەکمایەتی ئێمە لە تەلەڤیزیۆندا ڕێز و یەکگرتوویی لایەنگەرانی ئایینە ئیسلامییەکانە.

دوابەدوای هەڵەی نەبەخشراو و گوماناوی کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕووی دا، دەستبەجێ بەرپرسان هەوڵی سڕینەوەی ڤیدیۆی ئەو بەرنامەیەیان دا و لە ئەو پێوەندییەدا 8 کەسی تاوانبار بە دەسەڵاتی داد ناسێندران.

هەروەها بەرپرسی ئەو بەرنامە و بەرپرسی بڵاو کردنەوەی کەناڵی یەک لە پۆستەکەیان دوور خرانەوە و مێدیای نەتەوەیی هەر جۆرە هەوڵێکی ئاژاوەگێڕانە بە توندی ئیدانە دەکات.

News ID 54752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha