بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران بە جەخت لە سەر فوکووس و وردبوونەوە لە سەر بەرنامە درێژخایەنەکانی دوژمن، بە فەرماندە باڵاکانی هێزی سەربازی وڵاتیان وت: ئەگەر بە عەقڵانییەتەوە کار بکرێت شکست پێهێنانی لێکدانەوەی دوژمن مومکینە.
ئایەتوڵا خامنەیی بە خۆشحاڵی دەربڕین لە جووڵە و پێشکەوتنی بەردەوام لە هێزە چەکدارەکان وتیان: بە هیچ سنوورێک لە پتەوی و پێشکەوتن قانع نەبن و بێ وەستان بڕۆنە پێشەوە.
راشیانگەیاند کە هەڕەشە، هیچ کات بە تەواوەتی لەناو ناچێت کەواتە دەبێ هەرچی دەتوانن ئامادەیتان زیاتر بکەن.
ڕێبەری شۆڕش ئامادەیی هێزی چەکدار بۆ رێگری لە دوژمن و هۆشیاری لە بەرانبەر داڕێژەرانی پشت پەردەی بە زەرووری وەسف کرد.
ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شەڕنانەوەی هێزە شەریرە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراجۆرەکانی جیهان، زیادیان کرد: ئیستکبار هەر جا بەرژەوەندی ببینێت لە پشتی پەردەوە شەڕ دەخاتەرێ.
وتیشیان: وردبوونەوە لە پلانی پێنج ساڵە یان دەساڵەی دوژمن باش و پێویستە بەڵام دەبێ بەرنامەکانی دیکەش ڕەسەد بکرێت.
رێبەری بە ئاماژە بە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان وتیان: ئەمریکاییەکان بەرژەوەندییان لە عێراق و ئەفغانستان بوو بەڵام ئامانجی سەرەکییان ئێرانی ئیسلامی بوو کە بە هۆی بەهێزی ئێران ئەم ماجەرا شکستی هێنا.
Your Comment