AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٢ ٠٩:٠٤

شرۆڤەکاری سووریایی هێنایە ئاراوە؛

نەوتی سووریا و عێڕاق بە ناوی خەڵک و لە بەرژەوەندی ئیسرائیل

نەوتی سووریا و عێڕاق بە ناوی خەڵک و لە بەرژەوەندی ئیسرائیل

نەوت هەمیشە دۆسیەیەکی سەرەنج ڕاکێش بۆ دەستێوەردانی ڕۆژاوا لە ڕۆژهەڵاتی انڤین بە بیانووی بێ بنەمایە. هەر بۆیە شرۆڤەکاری سووریایی لایەنە نهێنییەکانی دزینی نەوتی عێراق و سووریا بە ڕیبەرایەتی تێلاڤیڤی لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەیادین لە وتارێکدا لە نووسینی حوسنی مەحەلی، لایەنە نهێنییەکانی دزینی نەوتی سووریا و عێراقی لێک داوەتەوە.

سەرهەڵدانی داعش و سوودی بەرفراوانی هەرێم و تورکیا

بە پێی ئەم راپۆرتە، هەرێم بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان عێڕاق و تورکیا لە ساڵی 1973 ئەبوایە ڕۆژانە 450هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوو و هەرێم بۆ بەندەری جەیحون هەناردە کردبا. ئەنقەرەش ساڵانە 250 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگای دوو هێڵی بۆری نەوتەوە دەخستە گیرفانیەوە.

ئەو ڕێککەوتنە دوولایەنە لە مەودای ساڵانی 2014 بۆ 2018 بە بێ ئیزنی حکموتی عێڕاق لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە و پاڵپشتی ئیسرائیل و ئەمریکا پێشێل کرا.

چیرۆکی گواستنەوەی نەوتی عێڕاق بۆ تورکیا

شرۆڤەکاری کاروباری ناوچەیی بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکاری نەوتی نێوان عێڕاق، سووریا و تورکیا دەنووسێت گرینگترین هۆکاری کردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی 970 کیلۆمەتری عێراق بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزیی پێوەندی نێوان بەغدا و دیمەشق کە هێڵی نەوتی عێراق لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری بانیاس دەگوزرایەوە.

داعش دێتە کایەوە

حوسنی مەحەلی بە وتنی ئەوەی کە سکاڵای بەغدا لە ئەنقەرە بووە هۆی کێشەی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە، چونکوو لەلایەک ئەنقەرە و هەولیر پێوەندیەکی کۆنیان لە بواری ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی هەبوو و هاوکات بە سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی موسڵ کێشەکانی دوو وڵاتەکە چووە ناو قۆناغێکی هەستیارترەوە.

لەلایەک، ئەردۆغان بە هاودەستی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە نزیک بە بیست بنکەی سەربازیی لە عێڕاق بە شێوەی نایاسایی بە گڵۆپی کەسکی ئەمریکا کردەوە و هاوکات بە هاوکاری پێشمەرگە کەشی ئەمنیەتی بۆ گواستنەوەی نەوت بە لۆری دروست بوو.

لە هەمان پێوەندیشدا داعش بە داگیرکردنی موسڵ و دۆخی نائارام لە عێراق تا سووریا، هەوڵی بەتاڵان بردنی کێڵگە نەوتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی فراتی سووریا بە هاودەستی مەسعوود بارزانی و گواستنەوەیی لە ڕێگای کاروانی لۆرییەکان بۆ ناوەندی هێڵی نەوتی عێراق لە هەرێم بەرەو بەندەری جەیحونی دەدا.

ڕووسیا و دەرخستنی قاچاخی نەوتی سێ گۆشەی هەرێم، تورکیا و داعش

شرۆڤەکاری سووریایی کاروباری ڕۆژاوای ئاسیا لە درێژەدا بە ئاماژە بە شێواویی پێوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا دوای داخستنی شەڕکەری ڕووسیایی لەلایەن تورکیاوە زیادی کرد کە مسکۆش بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاسمانی لە قاچاخی نەوتی سووریا بۆ تورکیا لە ڕێگای داعشەوە و لە بەرانبەردا وەرگرتنی چەک و تەقەمەنی لە شوێنی فرۆشی نەوت، زیاتر گوشاری خستە سەر ئەنقەرە.

دۆسیەی باکو و نەوت لەگەڵ ئیسرائیل

حوسنی مەحەلی لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر پێوەندی کۆنی گواستنەوەی نەوتی ئازەربایجان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە ڕێگای هێڵی نەوتی تورکیا بۆ بەندەری جەیحون بە بەهایەکی کەم و لە بەرانبەردا، لەسەر پاڵپشتی و بەڵێنی سەربازی ئەو ڕژێمە لە باکو لە ناکۆکی ئەم دواییە لەگەڵ ئەرمینیا و هاوکاری هەواڵگری لە دژی ئێران باسی کرد.

News ID 45632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha