بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌یامنێرى شارپرێس ڕایگه‌یاند، بڕیاربوو كاتژمێر 10:30 خولهك، كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ناسراو بهكهنهكه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئیدانه‌كردنى هێرشكردنه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ڵام ئاسایش به‌ر لهدهستپێكى كۆنگره‌كه چوته ئه‌و باڵه‌خانه‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى لهژورهوهبوون ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون.
ڕاشیگەیاند: ئاسایش نێردراوى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى ئاگاداركردۆته‌وه ئه‌و چالاكیه ئه‌نجام نادرێت.
دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردومانكراو بڕیاره ئه‌مرۆ له‌سلێمانى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى دژى بۆردومانه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment