بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی هپەگە ڕایگەیاند کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لەلایەن ئەوانەوە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان هێشتا درێژەی ەهیە و تەنیا لە دوو ڕۆژدا ئەرتەشی تورکیا 41 جار هیرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ئەوان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا لە ڕۆژی 6 ی ئاپ 8 جار بە فڕۆکەی جەنگی هیرشی کردووەتە سەر بنەکانی ئەوان لە دەڤەری گوندی بیباد لە گارە و سەیدا. هەروەها لە ڕۆژانی 5 و 6 ی ئاپ 33 جار بە کۆپتەر، تۆپخانە، تانک و چەکی قورس هیرشی کردووەتە سەر کێوی جوودی ،کێوی ئێف ئێ، چموچو و سەیدا.
Your Comment