بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەمەزان شەریف سەرۆکی ئەرکانی ئینتفازە و قودسی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ساختە، منداڵکوژ و کاتی زایۆنیستی لە حورمەتی مزگەوتی ئەقسا و هێرش بۆ زیارەتکاران و نوێژخوێنە فەلەستینییەکان وتی: ئیسرائیلییەکان لە بەرەو ڕووبوونەوەی سۆنامی ناڕازیان و ئاژاوەی سیاسی بەهۆی کردەوەکانی نتانیاهۆ و هەوڵی دلێرانەی گرووپەکانی بەرخۆدان و بەرەی گەنجانی فەلەستینی، تووشی هەڵەی ستراتیژیک بوون و هەر ڕۆژە خەریکی ئەنجامی جەنایەتی نامرۆڤانەی نوێن.
ناوبراو بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە سووکایەتی بە ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان جەختی کرد: هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ساختە،منداڵکوژ و کاتیی ئیسرائیل یەکلاییە و ئەنجامدانی جەنایەت نەک ڕزگاریان ناکات بەڵکوو لەناوچوونیشیان نزیکتر دەکاتەوە .
Your Comment