بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕێنوێنی کارانی گەشتیاران کە لە ماڵی کوردی سنە بەڕێوە چوو، وتی: لە ڕۆژانی پشوودانی ئەمداڵدا ڕێژەیەکی بەربڵاو لە گەشتیاران سەردانی پارێزگایان کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: بە گوێرەی ئامارەکان لە 25 ی ڕەشەممەوە تا کۆتایی ڕۆژی 11 ی خاکەلیوەی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 715 هەزار و 922 گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی سەردانی شوێنە گەشتیاری و فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستانیان کردووە.
Your Comment