AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١١ ٢٠:٣٥

لە چاو ساڵی ڕابردو؛

هاتۆچووی موسافر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران گەشەی کردووە

هاتۆچووی موسافر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران گەشەی کردووە

سەرپەرەشتیاری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان رایگەیاند لە چەند رۆژی سەرەتایی ئەمساڵدا لە چاو ساڵی رابردوو ڕێژەی گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران زیادی کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد رایگەیاند: لە ماوەی 24ی رەشەمە تا 10ی خاکەلێوە لە بەراوەرد لەدگەڵ ساڵی رابردوو 39 لە سەد موسافری زیاتر لە باشماخەوە هاتوونەتە ئێران.

مێهرزاد وتی: سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوان یەکێک لە گرینگترین سنوورە ئابووری و بازگانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانە .

لە ماوەی ۱۵ رۆژی رابردوودا تا ئێستا ۲۳ هەزار و ۵۸۹ موسافر و گەشتیاری بیانی لە ڕێگای باشماخەوە هاتوونەتە کوردستان.

راشیگەیاند کە ئەم رێژە لە چاو ساڵی پار 39 لە سەد زیاترە.

News ID 45521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha