هەوڵی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سووریا بە بەشداری ئێران

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای خواست کە کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی بە بەشداری ئێران سەبارەت بە سووریا بەڕێوە ببەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا هیوای خواست کە کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی بە بەشداری ئێران سەبارەت بە سووریا بەڕێوە ببەن.

کالین هاوپەیوەند بە بەشداری ئێران لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سووریا وتی: هەوڵەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی بە بەشداری ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە ئێران درێژەی هەیە و ئەو کۆبوونەوە لە ئێستادا لە ئاستی بەرپرسان نابێت.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بە جووڵە دژی ئێران لە ناوچەکە نیگەرانی دەربڕی و وتی: هەوڵگەلێک بۆ گەمارۆدانی ئێران لە ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە دەبینرێت و ئێمە بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو جووڵەگەلە.

هەفتەی ڕابردوو مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا لە ئەنقەرە لەسەر دواخستنی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی بەرنامەڕێزی کراو لە مسکۆ بە بەشداری بەرپرسانی ئێران، سووریا، ڕووسیا و تورکیا وتبووی: ڕووسەکان وتیان کە هێشتا ئامادەیی پێویستیان بۆ ئەو کۆبوونەوە نییە و کەواتە باشتر وایە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، ئێمەش قبوولمان کرد.

News Code 45480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha