بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری شیراز بە هۆی بوونی کۆمەڵەی مێژوویی تەخت جەمشید و گڵکۆی شاعیرانی گەورەی ئێرانی حافز و سەعدی ناوبانگی جیهانی هەیە و هەموو ساڵێ ڕێژەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن.
لە نێو هەموو بینا ڕەنگاوڕەنگەکانی شیراز، حافزییە یان مەزاری حافز بەناوبانگترە و بە هۆی پێگەی ئەم شاعیرە لە ناو خەڵکی ئێران، سەردەمانێکە بۆتە میوانداری گەشتیاران و لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییشدا تۆمار کراوە.
حافزییە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شاری شیراز.سەعدی یەکێکیتر لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئێرانە کە خەڵکی شیراز بووە و ئیستاش گڵکۆی ئەو، ساڵانە دەبێتە میوانداری خەڵکێکی زۆر کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی دەکەن.
مەزارگەی کوورش پاشای هەخامەنشی
کوورش پاشای هەخامەنشیە و مەزارگەی کورش یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی شیرازە و ساڵانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو شوێنە تایبەتە بکەن.
تەخت جەمشید
تەخت جەمشید دیارترین بینای مێژوویی شیرازە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 520 ساڵ لەمەوپێش کە بە فەرمانی داریووش، شای هەخامەنش بنیات نراوە. بە پێی بەردنوسەکان ناوی سەرەکی ئەم شوێنە "پارسە"یە و لە سەردەمێکیشدا ناوی "سەد ستوون" بووە. پاش بە دەسەڵات گەیشتنی جەمشید، خەڵکی ئێران ئەو شوێنەیان بە تەختی جەمشید ناو نا. ئەورووپییەکانیش پێیان دەوت پێرسپۆلیس واتا شاری پارسییان.
مەزاری شێخ شوجاع، مەزاری خاجوی کرمانی، باخی حەوت تەنانی شیراز، مەزاری عارفان، شا چرا، بازاڕی وەکێڵ، سەرای موشیر، مزگەوتی وەکیل، حەمامی وەکیل، باخی جەهان نەما، مزگەوتی عەتێق، دەروازە قورئان، عەمارەت دیوانخانە، میراتی جیهانی پاسارگاد یەکەمین پایتەختی هەخامەنش، مۆزەی پارس، مزگەوتی نەسیرئەلمولک، ئەرگ کەریمخانی، باخ نارنجستان، ماڵی زینەتەلمولک، باخی دڵگوشا و باخی ئێرەم بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارەن.
Your Comment