بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرشید شامحەمەدی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئیرانی کاراتەی گەورەساڵانی خانمان و پیاوان بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بە میوانداری هەمەدان بەڕێوە چوو.
ناوبراو زیادی کرد: لە کێشی +68 کیلۆگرامی بەشی کومیتەی خانمان شنە کازمی نوێنەری کوردستان توانی پلەی سێهەم و میدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
شامحەمەد وتیشی: لە کێشی -84 کیلۆگرامی کومیتە بەشی پیاوانیش کەیوان بابان نوێنەری پارێزگای کوردستان میدالیای بڕۆنزی بردەوە.
Your Comment