AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٧ ٢٣:١٧

جەخت لە سەر هاوکاری تاران_ بەغدا کرا؛

گفتوگۆی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق

گفتوگۆی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هاوکاری ئێران و‌عێراق دەبێ تۆکمە بکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی کرد.

لەو پەیوەندییەدا رەئیسی جەختی کردە سەر پێویستی هاوکاری تاران و بەغدا لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، بازرگانی ، دارایی و بانکی.

لای خۆیەوە سووودانی وتی: پەیوەندی ئێران و عێراق گەرم و مێژووییە و ریشەی لە فەرهەنگ و شارستانیەت و بڕوا هاوبەشەکاندا هەیە.

News Code 45319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha