بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە وردی هێرشەکە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان تاوتوێ دەکات و هەولی دادوەری و هەواڵگری دەدات.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەفەری گرۆسی بۆ ئێران وتی: بە پێی سەفەری گرۆسی بۆ تاران و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی بالای ئێران و ڕێککەوتنگەلێک کە لەگەڵ ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەنجام دراوە چاوەڕوانی ئەوەیە کە بەرپرسان لە ڕەوتی تەکنیکی خۆی بچێتە پێشەوە و بە ڕێککەوتنگەلێک کە کراوە ڕەوتی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس بە دوور لە سیاسەت بەردەوام بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دیپلۆماسی ئیران و ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس وتی: ئێران پابەندی دیپلۆماسییە و دوو و چەند لایەنیی بە باشترین چوارچێوە بۆ چارەسەری کێشەکان دەزانێت.
ناوبراو وتیشی بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایەی ئێران ئەبێ جەخت بکەین کە ڕەوتی دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی هەموو لایەنەکانە و ئێمە ئامادەین بگەڕێینەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە.
Your Comment