دەمیرتاش کە لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە بەتۆمەتی پشتیوانیکردنی تیرۆر لەزیندانی تورکیادایە، ڕێگەی پۆستێکەوە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر کە پارێزەرەکەی بەڕێوەی دەبات ڕایگەیاند؛ ئەوان لەدوێنێ یەکگرتوتر دەبنو بەهێزتر یەک لەباوەش دەگرن، پێکەوەنو سەرکەوتوو دەبن".
هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە هەروەک دەڵێت، "نیگەران مەبن، سەرکردەکانیش هاوشێوەی ئێوە تەنها یەک دەنگیان هەیە، هەڵبژاردن لەبەر دەستتاندایە، سبەینێیەکی جوان لەبەردەستاندایە".
دەمیرتاش هەروەک ڕوی دەمی دەکاتە گەلی تورکیاو دەڵێت، "ئێوە گەلن، ئەو ڕێگهیە بگرنەبەر کە بڕواتان پێیەتی، ئەوکات ڕێبەرەکانیش بەشوێنتاندا دێن".
لەماوەی ڕابردودا، بەهۆی نارەزایەتیی میراڵ ئەکشناری سەرۆکی پارتی چاکەی تورکیا ڕێگە نەدرا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بێتە ناو ڕیزی هاوپەیمانی شەش قۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییو پەرلەمانی داهاتوی تورکیا، بەوپێیەی ناوبراو هەستێکی ڕەگەزپەرستانەی بەرامبەر بەکورد هەیە
Your Comment