AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٠ ٠٦:٢٤

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند:

دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت به پیتاندنی ئۆرانیۆم درێژەی هەیە

دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت به پیتاندنی ئۆرانیۆم درێژەی هەیە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت به سەرچاوەی وردە ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکان تا ئاستی ٨٣.٧ لەسەد درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە سەرچاوەی وردە ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکان تا ئاستی ٨٣.٧ لەسەد واتا نزیک لە ئاستی چەک لە ناوەندی پیتاندنی فۆردۆیە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، ئێران بە ئاژانسی ڕاگەیاندووە کە زیادبوونە نەخوازراوەکان لە ئاستی پیتاندن ئەگەری هەیە لە درێژەی ماوەی گواستنەوە لە کاتی کوتانی ڕەوتی ٦٠ لەسەدی بەرهەم لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ یان لە کاتی گۆڕینی سیلەندری خۆراک ڕووی دابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، لە ڕاپۆرتی شاراوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا پاگەندە کراوە کە ئەو بابەتە درێژەی هەیە.

پێشتر بێهرووز کەمال کەمالوەندی وتەبێژ و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو کە بینینی وردە ئەتۆمی ٨٤ لەسەد ئاساییە. واتا لەوانەیە ئێمە ٥ لەسەد بەرهەم بهێنین و وردە ئەتۆمی ١١ لەسەد ببینین. کاتێک دەڵێین وردە ئەتۆم واتا لە ژێر میکرۆسکۆپدا نابینرێن. واتا کاتێک خۆراکێک دەکوترێت ئەگەر زیاد بێت زیاتر دەپیتێندرێت. گرینگ بەرهەمی کۆتاییە کە ٦٠ لەسەدە و هەر ئەوەش بۆ ئاژانس گرینگە.

News ID 45247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha