بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جرۆزالم پۆست، هێزێکی سەربازی باڵای ئەمریکی دەڵێت کە ئەو وڵاتە، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی واشنتۆن بۆ پێش بینی هێرشە درۆنییەکان کە لە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت هۆشی دەستکرد بەکار دەهێنن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژێنراڵ، ژاکلین ون ئاوست فەرماندەی ئەرکانی هاوتچۆی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین وتی: کارگرووپی 99 ی ئەمریکا لە درۆنەکان بۆ دروست کردنی تۆڕێک کەڵکوەردەگرێت و بۆ بەرەنگار بوونەوەی درۆنە ئێرانییەکان و زانینی چۆنیەتی هەوڵەکانیان، بەرگری ئاسمانی و مووشەکی یەکپارچەی هەیە.
گۆڤاری نەشناڵ ئینترست لە زمانی چەند زانای ئەمریکیەوە نووسی: بە پێی ئەوەی کە دروست کردنی کێشە لە بەرنامەی درۆنەکانی ئێران دژوارە، )سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی پیشەی ئاسمانی و مووشەکی ئێران(باشتر وایە ئەمریکا ستراتیژی نوێ بگرێتە بەر.
Your Comment