AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٤ ١٣:٣٨

کەنعانی:

سەفەری ڕەئیسی بۆ چین دەبێتە هۆی بەرەوپێش چوونی باشتری هاوکارییەکان

سەفەری ڕەئیسی بۆ چین دەبێتە هۆی  بەرەوپێش چوونی باشتری هاوکارییەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ چین نیشاندەری کەشی گونجاوی سیاسی و جەختێک لەسەر بوونی باشترین ورەی سیاسی لە نێوان ڕێبەرانی دوو وڵاتەکە و دەتوانرێت پێشکەوتنێکی باش لە هاوکارییەکان دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چین، وتی: ئەو سەفەرە زۆر گرینگە و لە وەڵام بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری چین ئەنجام درا. بڕیارە بابەت جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و … تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ چین نیشاندەری کەشی گونجاوی سیاسی و جەختێک لەسەر بوونی باشترین ورەی سیاسی لە نێوان ڕێبەرانی دوو وڵاتەکە و دەتوانرێت پێشکەوتنێکی باش لە هاوکارییەکان دروست بکات.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە بە چ هۆکارێک تا ئێستا هەوڵێک لە درێژەی گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام نەدراوە، وتی: بەڕێز وەزیر لە ئەو بارەوە هەندێک خاڵ کە دەکرا باسی لەسەر بکرێت، هێنایە ئاراوە. چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان بە شێوەی بێ مەرج و بە بێ پێوەند دان بە بابەتی دیکە ئامادەییمان هەیە و لە ئەو بارەشەوە نیازپاکی خۆمان بە شێوەی کردەیی نیشان داوە و زیندانیەکی دوو هاووڵاتیمان ئازاد کرد.

لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا پێوەندی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆمان نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا پێوەندی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆمان نییە و لە هەموو دەفرایەتییە دیپلۆماتیکەکان بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران بەتایبەتی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنوەی گەمارۆکان کەڵکوەردەگرین.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە خوازیاری هەوڵی جیهانی لە دژی بەرنامەی مووشەکی ئێرانی کردووە، وتی: ئەو دەستە لێدوانانە ڕەت دەکەینەوە و ئەو لێدوانانە لەسەر ڕەتی چارەسەری پرسەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا کاریگەری نییە.

کەنعانی بە ئاماژە بە مانۆڕی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا درێژەی دا: هەر جۆرە هەوڵێک کە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بێت بە شێوەی قایم لەلایەن ئێرانەوە وەڵام دەدرێتەوە.

ئێران پابەندی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی پادمانە

ناوبراو درێژەی دا: ئێران پابەندی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسلە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی گشتی پادمانە و هەروەها چاوەڕوانیشی هەیە ئاژانس ڕوانگەیەکی لەسەر بنەمای هاوکاری و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێمە هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە ڕوانگەی ئێمەوە بوونی بیانییەکان لە ناوچەکە هیچکات نەبوونەتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە.

News ID 45085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha