بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەردانێکدا بۆ نووسینگەی هەواڵدەریی مێهر باسی لە چەند بابەتی گرینگ کرد.
کەنعانی بە ئاماژە بە گەمارۆدانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە ، وتی: دەبێت وڵاتانی دیکە زەخت بخەنە سەر ئەمریکا تاکوو گەمارۆی سووریا بۆ یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوان هەڵبگیردرێت.
هەروەها سەبارەت بە دوایین هەنگاوەکانی ئێران بۆ یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی تورکیا و سووریا وتی: بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێرانی ئامادەییان بۆ یارمەتی دانی پزیشکی و فریاکەوتن بە هەر دوو وڵات راگەیاندووە.
کەنعانی بە ئاماژە بە دۆخی سووریا و گەمارۆکان دژب ئەم وڵاتە، وتی: سووریا بە هۆی نۆ ساڵ شەڕ، دۆخێکی تایبەتی هەیە و دەبێ وڵاتانی جیاواز بۆ نەهێشتنی گەمارۆی زاڵمانە، گوشار بخەنە سەر ئەمریکا تاکوو یارمەتی نێودەوڵەتی بەربێ هیچ رێگرییەک بە کورتترین ماوە بگاتە دەست خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی سووریا.
بۆچوونی ئێوە