بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی تروئیکای ئەرووپایی و ئەمریکایی سەبارەت چالاکی ئەتۆمی لە فێردۆ وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم بابەتە ئاگادار کراوەتەوە.
کەنعانی وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد لە فێردۆ لە مێژووی 17ی نۆوامبری 2022 بە ئاژانس راگەیێندراوە و هەموو حاڵەتەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە پرسیارنانەی زانیاری داڕشتندا تۆمار کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : لە چاودێری ئەم دواییەدا لە ژانویەی 2023، هیچ کارێکی نوێ و پێچەوانەی راگەیێندراوی پێشوو رووی نەداوە کە پێویستی بە راگەیاندن بە ئاژانس بێت.
بۆچوونی ئێوە