ئۆپراسیۆنی قودس لاواز بوونی سیستەمی ئەمنیەتی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد

حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەی بە ئۆپراسیۆنی قودس کە تێیدا ژمارەیەک لە ئیسرائیلییەکان کوژران، ڕایگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنە جارێکی دیکە لاواز بوونی سیستەمی ئەمنیەتی ئیسرائیلی ئاشكرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە بە ئۆپراسیۆنی شەوی ڕابردوو لە قودسی داگیرکراوی کاردانەوەی نیشان دا و ئەو ئۆپراسیۆنەی قارەمانانە وەسف کرد.

لە بەیاننامەلەی حزبوڵڵا هاتووە: ئەو ئۆپراسیۆنە لاواز بوونی سیستەمی ئەمنیەتی ئیسرائیلی ئاشكرا کرد و ترسی خستە دڵی شارۆچکەنشینەکانەوە.

شیاوی باسە، لە ئۆپراسیۆنی شەوی ڕابردووی گەنجێکی فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو لانیکەم 8 ئیسرائیلی کوژران و دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 44912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha