پێوەندی سووریا و تورکیا بە قبووڵکردنی مەرجەکانی دیمەشق دەست پێدەکاتەوە

هەر لە سەرەتاکانی ساڵی ڕابردووەوە هەندێک پێوەندی لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و سووریا دەستیپێکرد و تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە ، تا جێگایەک کە دەنگۆی دیداری بەشار ئەسەد و ئەردۆغان بڵاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر مەساهیر ئەلخەتیب کارناسی سیاسی و پێوەندییە نێودەولەتییەکان، لەگفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، ڕایگەیاند: لەم دواییەشدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و سووریا لە مسکۆ و بە ناوبژیوانی دەسەلاتدارانی ڕووسیا بەڕێوەچوو، بەڵام دیمەشق هەر لەسەر مەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا جەخت دەکات.

مەرجەکانی دیمەشق بریتین لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا، هەڵوەشاندنەوەی پاڵپشتی تورکیا لە گرووپە چەکدارەکان و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەدەنە کە لە ساڵی 1998 لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.

سەماهیر ئەلخەتیب لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا ئەردۆغان لە نزیک بوونەوە لە سووریا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا کەڵکوەردەگرێت؟ ئایا ئەو نزیکییە دەبێتە هۆی ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا؟ وتی:هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە چەند هۆکار هان دەدات بۆ ئاشت کردنەوە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا:

یەک: دەرباز بوون لە دۆسیەی پەنابەرانی سووریا و پاراستنی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا.

دوو: هەڵهێنانی هەنگاوێک بۆ ئەوەی کە دژبەرانی ژێر کۆنترۆلی تورکیا دەیانەوێت بۆ بووژانەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا ئەنجامی بدەن.

سێهەم: باز بوونی ڕێگایەک بۆ دزە لە نێو وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگای سووریاوە.

چوارەم:گەشەی ئابووری تورکیا لە ڕێگای گۆڕینی ئەو وڵاتە بۆ پێوەندی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و کەڵکوەرگرتن لە قەیرانی ئۆکراینا بۆ دابینی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە ڕێگای کڕیاری تورک و فرۆشیاری تورکەوە.

پێنجەم: پابەند بوون بە دۆسیەی خەلە لە ڕێگای چالاک کردنەوەی زیاتری ڕێککەوتننامەی خەلە لەگەڵ ڕووسیا و نزیک بوونەوە بە سووریا بە پاڵپشتی نزیک بوونەوە بە ڕووسیا.

News Code 44887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha