AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٥ ١٣:١٦

گفتوگۆ لە سەر بەرنامی ئەتۆمی ئێران درێژەی هەیە

گرۆسی: مانگی داهاتوو سەردانی ئێران دەکەم

گرۆسی: مانگی داهاتوو سەردانی ئێران دەکەم

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان ئەگەری هەیە مانگی فێڤریە سەردانی ئێران بکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕیاگەیاند بۆ لێکدانەوەی دۆخی هاوپەیوەند بە پرسی پەرەنەسەندن و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سیاسی مانگی داهاتوو بچمە ئێران.

ناوبراو کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەرلەمانی خستە بەردەنگەوە و وتی: پێم وایە بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەو بابەتە و بابەتی دیکە کە شرۆڤەم کرد بۆتان، ئەگەری هەیە مانگی فێڤریە سەردانی تاران بکەم؛ لەوانەیە بۆ گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ ئێران کە زۆر پێویستە. هیوادارم کە لە ئەو بوارەدا پێشکەوتنمان هەبێت.

گرۆسی وتی کە ئێران سەرەڕای پاشەکەوت کردنی مادەی ناڤۆکی، هەوڵی پەرەسەندنی ناڤۆکی نەداوە و هەر بۆیە پێویستە کە لەگەڵ ئیران هاوکاری بکەین.

News ID 44871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha