ئامادەین لە هەموو بوارەکاندا یارمەتی هێزی چەکداری سووریا بدەین

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە جەخت لە سەر گرینگایەتی گەشەی هاوکاری بەرگری و سەربازی نێوان ئێران و سووریا وتی: ئامادەین لە هەموو بوارەکاندا یارمەتی هێزی چەکداری سووریا بدەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سعید عیماد عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگری سووریا و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ سەرلەشکەر سەلامی حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دیدار و گفتوگۆی کرد.

زیادیشی کرد: ئەوەی نیسبەتی ئێمە و ئێوەیە ئیسلام و سەربەرزیی موسڵمانانە.

وتیشی: ئەوانەی کە رۆژێک بە هێرشی جیهانی دەیانەویست سووریا لە ناو ببەن، ئەمرۆ خۆیان کەوتوونەتە رێگای زەواڵ و لەناو‌چوون.

سەرلەشکەر سەلامی جەختیشی کرد: ئامادەین لە هەموو بوارەکاندا یارمەتی هێزی چەکداری سووریا بدەین

News Code 44864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha