بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان ئەسڵان زیندانی کوردی تەمەن 44 ساڵ کە 23 ساڵە لە زیندان بەسەر دەبات، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە پێشێل کردنی مافی زیندانیان لە زیندان ئەلازیغ هەواڵی دا و وتی: کوالێتی خواردن لە زیندان زۆر خراپ و کەمە. بەردەوام هێرش دەکەنە سەر زیندانیان و تەنانەت دەزگای ئاوپرژێن لە دژی زیندانیان بەکار دەهێنن.
ئەسڵان وتی: زیندانیگەلێک کە لە دژی ئەو هەوڵە نایاساییانە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، دوو ڕۆژ پێش لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە هیرشیان کرایە سەر و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لێدراون.
بۆچوونی ئێوە