بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە سەربازانی ئەمریکی هیچ هەوڵێک هەمبەر 20 مۆڵگەی سەرەکی داعش لە سووریا نادەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا لە حاڵێکدا پاگەندەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆزیم دەکات کە هیچ هەوڵێک هەمبەر مۆڵگەکانی داعش لە دێرەزوور، حومس و ناوچەکانی دیکە نادات.
عەبدولهادی وتیشی: جگە لە ئەوە، سەربازانی ئەمریکی هەوڵی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ داعشییەکان لە سووریا دەدەن.ئەوە ئەمریکایە کە بووەتە لەمپەری ڕیشەکێش بوونی داعش لە سووریا و پاڵپشتی سەرکردەکانی لە کەمپی هەول دەکات و ئەوە هەڕەشەیەکە بۆ سەر عێراقیش.
یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح نسیبەت بە مەترسییەکانی داعش لە سووریا و هەروەها پێوەندی سەربازانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو پێکهاتە تیرۆریستییە هۆشداریی دا.
News ID 56430
Your Comment