خۆپیشاندانی بەرفراوان لە یەمەن و تورکیا لە دژی  سووکایەتی بە قورئان لە سوید

خەڵکی یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە شاری سوعدە، هەوڵی سووکایەتی کردنی بە قورئان لە سویدیان بەهۆی چالاکی لۆبی ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمسیرە، ژمارەیەکی بەربڵاو لە خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سوعدە لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی بە موسڵمانان لە سوید، هاتنە سەر شەقام.

خەڵکی یەمەن بە وتنەوەی دروشم و بە گرتنە دەستی هەندێک نووسراو، ئاگرتێبەردانی قورئان لە سویدیان بە هۆی چالاکییەکانی لۆبی ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە وەسف کرد.

خۆپیشاندەران هەروەها بێدەنگی ڕاگرتنی هەندێک وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەمبەر ئەو ڕووداوە دژە ئیسلامییە لە سویدیان، ئیدانە کرد.

لە گۆڕانکارییەکی دیکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تورکیا لە شاری باتمان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک سووکایەتی ئەم دواییە لە وڵاتی سوید بە موسڵمانانیان بە توندی ئیدانە کرد.

News Code 44844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha