بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەردەوام بوونی سووکایەتی بە قورئان لە وڵاتانی ئەورووپی کە ئەم جارە لە سوید ڕووی دا، بە توندی ئیدانە کرد.
کەنعانی زیادی کرد: بەداخەوە هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەکوو ڕابردوو بە بیانووی بێ بنەمای پاڵپشتی لە ئازادی بەیان، دەستی کەسانی توندڕەو لە دژی پیرۆزییەکانی ئیسلام کراوە دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و قین و توندوتیژی لە دژی هەموو موسڵمانان و ئەو دەستە هەوڵانە هیچ پێوەندییەکان بە ئازادییەوە نییە.
Your Comment