باڵوێزی کۆریای باشوور بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باشوور لە سەفەری ئیمارات قسەی نەشیاوی بە ئێران وت، باڵویژی کۆریای باشوور بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری مافەوانی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باڵوێزی کۆریای باشووری بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد.

نەجەفی لەم دیدارەدا بە شروڤەی پەیوەندی دۆستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، لێدوانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری دەستێوەردان لەم پەیوەندییە دۆستانە ناوبرد و هۆکارێک بۆ لاواز کردنی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە سەفەرێکدا بۆ ئیمارات وتبووی: هەروەها کە کۆریای باکوور دوژمنی ئێمەیە ، ئێرانیش بۆ ئیمارات وایە.ئەم قسانە بووە هۆی ناڕەزایەتی ئێران.

News Code 44799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha