بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب سولەیمانی ، بەرپرسی دامەزراوەی شەهید سولەیمانی ئەمرۆ لە ڕێورەسمی ساڵیادی شەهادەتی شەهید سولەیمانی لە موسەلای تاران، وتی: حاڵ و هەوای ئەم ڕۆژانە وەبیرهێنەرەوەی رۆژانی شەهادەتی حاجی قاسمە کە بەڕێکرانەکەی بە وتەی ڕێبەری شۆڕش ، یوم الله بوو.
زیادیشی کرد: سێ ساڵ لەمەوپێش لە رۆژێکی وا شەهید سولەیمانی گەیشتە ئاواتی دێرینەی خۆی ، هەمان ئاوات کە بە وتەی خۆی 40 ساڵە بۆ گەیشتن پێ لە بیابان و سەحرا بەڕێدەکات.
وتیشی: ئەوەی ئەمرۆ گرینگە ئەوەتە کە هەموو بەرپرسان رێگا و رێبازی شەهید سولەیمانی بگرنە پێش و گرێ و گۆڵی ژیانی خەڵک بە گیانفیدایی بکەنەوە و داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵات بەدیبێنن.
Your Comment