بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له شارۆچكه‌یه‌كى سه‌ربه پارێزگاى ئایدنى توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویدا‌و له ئاكامدا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو چواركه‌سى تر برینداربوون.
حسێن ئاكسۆى پارێزگارى ئایدن به میدیاكانى توركیاى ڕاگه‌یاندوه ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو چێشتخانه‌یه‌كى شارۆچكه‌ى نازلى بوه سه‌ر به پارێزگاى ئایدن.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چواركه‌سى تربرینداربوون و تائێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
ڕودانى ته‌قینه‌وه له‌توركیا له‌كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك رۆژى ماوه بۆ ساڵى نوێ و گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى ئه‌و ووڵاته‌ى كردوه.
بۆچوونی ئێوە