بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەمە ڕێورەسمی یادی حەماسەی ۹ی بەفرانباری ساڵی 13880کە ناو نراوە بە رۆژی بەسیرەت و میساقی ئوممەت لە گەڵ ویلایەت، لە تاران و سەدان شاری دیکە دەستیپێکرد.
شیاوی ئاماژەیە سبەینێش لە زیاتر لە 1000 شاری ئێراندا ئەم رێورەسمە بەرێوەدەچێت .
ئەمساڵ لە بەر زۆریی رێورەسمەکە لە دوو رۆژدا بەرێوەدەچێت.
خەڵکی ئێران هەموو ساڵێ لە یادی حەماسەی رۆژی 9ی بەفرانباری ساڵی 1388 دووبارە دێنەوە سەر شەقام.
13 ساڵ پاش گردبوونەوەی شکۆمەندی خەڵکی لە دژی ئاژاوەگێڕان و سووکایەتیکاران بە عاشوورای حسێنی (دخ)، لە ساڵی 88 خەڵک بۆ نوێ کردنەوەی پەیمانەکانیان لە گەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنە شەقام.
Your Comment