بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو ڕووداوی دڵهەژێن لە مەودای دە ساڵدا کە بووەتە هۆی کوژرانی ٦ چالاکی کوردی تورکیا ئەو شارەی کردووەتە شوێنی دژایەتی نێوان تورکیا و پەکەکە.
ڕۆژی هەینی هاووڵاتیەکی ٦٩ ساڵانی فەڕەنسەوی چووە ناو ناوەندی فەرهەنگی کوردەکان بە ناوی ئەحمەد کایا لە پاریس و بە تەقە بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوەندە سێ کەسیان لێ کوشت و سێ کەسی دیکەشیان بە توندی بریندار کرد. هەم لە ئەم هێرشەدا و هەم لە هێرشەکەی دە ساڵ لەمەوپێش کە بووە هۆی کوژرانی سێ ژنی چالاکڤانی کورد ، کوردەکان دەستی تاوانەکە بۆ لای مدتی تورکیا ڕادەکێشن.
هەر لە درێژەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەدا لە دوو شاری گەورەی فەڕەنسا واتا پاریس و مارسەی خۆپیشاندانی بەربڵاو ڕێکخرا.
دەوڵەتی تورکیاش کە بەردەوام بە دوای کەڵکوەرگرتن لە ئاوەها ڕووداوگەلێک بووە، نائارامییەکانی پاریسی دایە پاڵ پەکەکە و لایەنگرەکانی.
بەڵام پۆلیسی فەڕەنسا تا ئێستا لە هەوڵدا بووە کە ئاژاوەکان کۆبترۆڵ بکات و هەروەها ئامانجی هێرشەکەیان ڕق و دژایەتی لە کۆچبەران وەسف کردووە.
لە شەقامی ئەنگینی پاریس تەقە لە ناوەندی کورد کرا کە بۆ ساڵرۆژی تیرۆر کردنی سێ ژنە چالاکوانی کوردی تورکیا رێورەسمیان گرتبوو.
لە هێرشەکەی دوێنێ دا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەند کەسیش بریندارن.
Your Comment