بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداوە گەیشتە تاران.
سوودانی لە لایەن سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی فەرمی لێکرا.
دواتر ڕەئیسی و سوودانی کۆبوونەوە و پاشان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز دا.
سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداری کرد.
رێبەری باڵای شۆرش لە دیداری سەرۆکوەزیرانی عێراق ووەفدی هاورێی وتی: بە پشت بەستن بە خەڵک، هێزی گەنج وپڕلە ئەنگێزە لە بەرانبەر دوژمنانەوە بوەستن.
رێبەری جەختیان کرد: پێشکەوتنی عێراق و گەیشتنی بە پێگەیەکی بەرز و راستەقینەی خۆی لە بەرژەوەندی ئێرانە و ئێمە پێمان وایە جەنابتان کەسێکن کە توانایی بەرەو پێش بردنی کاروباری عێراق و گەیاندنی ئەموڵاتە بە پێگەیەکی سەربەخۆتان هەیە.
ئایەتوڵا خامنەیی وتیشیان: یەکێک لە زەروورەتە سەرەکییەکان گەیشتنی عێراق بە پێگە ی راستەقینەی خۆی یەکگرتوویی ناخۆییە و وتیشیان: یەکێک لە پێداویستییەکانی ئەم پێشکەوتنە، کەڵک وەرگرتنی زۆر لە هێزی گەنج و پڕ لە ئەنگێزەی عێراقە.
ڕێبەری زیادیان کرد: پێشکەوتنی عێراق دوژمنانی هەیە کە رەنگە بە رواڵەتیش ئەم دوژمنیە نیشان نەدات بەڵام دەوڵەتێک وەک دەوڵەتی ئێوەی قبووڵ نییە و دەبێ بە پشت بەستن بە خەڵک و هێزی پڕئەنگێزە و گەنج کە ئەزموونی خۆیانلە بەرەنگاریی داعش نیشان داوە لە بەرانبەر خواستی دوژمنەوە بوەستن.
جەختیشیان کرد: بەداخەوە ئێستا لە هەندێ ناوچەی عێراقەوە ئاسایشی عێراق تێکدەدرێت و تەنیا ڕێگاچارە ئەمەیە کە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بەهێزبوونی خۆی لە هەموو وڵات بسەپێنێت.
ئەوەشیان وت کە ئەگەر کەسێک بیەوێت ئاسایشی عێراق بشێوێنێت ئێمە سینگمان دەکەینە قەڵغان بوویان.
جەختیشیان کرد کە ئاسایشی عێراق ، ئاسایشی ئێرانە هەر بەوجۆرە کە ئاسایشیئێرانیش کاریگەریی لە سەر ئاسایشی عێراق هەیە.
بۆچوونی ئێوە