بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سحوودی ئەلشەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە سەر ئەو بابەتە و نووسی: ئەو بابەتە واتا جێگیر کردنی هێزەکانی حکومەتی ناوەندی لە سنوورەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەسەند کراوە کە لە ئەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندەی پێشمەرگەش بەشدار بووە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق چوار بابەت پەسەند کراوە کە بریتین لە:
1.جێگیر کردنی هێزەکانی سپای عێراق لە سنوورەکان
2. دابین کردنی پشتیوانی لۆجستیکی ئەو هێزانە
3. دابین کردنی هێزی سنووری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە
4. تۆکمە کدنەوەی وێستگە سنوورییەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بابەتە.
Your Comment